KNN
لەسەر تۆمارکردنی سکاڵایەکی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، باوکی نما دەستگیر دەکرێت.
نما نەریمان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لهسهر دهستگیركردنی باوكی پەیامی خۆی بڵاودەکاتەوەو داوای ئازادکردنی دەکات.
نما لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەڵێت: “وتەکانی باوکم تەنها راستی وتن بوەو داکۆکیکردنە لە مافەکانی خەڵک و نابێت لەسەر ئەم هەڵوێستە زیندانی بکرێت “.
نما لە پەیامەکەیدا دهشڵێت: با رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سەرقاڵی سکاڵا کردن نەبن، بەڵکو هاوکاری منداڵەکانی سەر شەقام بکەن و بیانپارێزن.
نەریمان سابیر میدیاکار بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل لەسەر سکاڵای رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەستگیر دەکرێت و نمای کچیشی داوای ئازادکردنی دەکات .