نما لە ڕێکەوتی ١٤-٣-٢٠١١ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە لە ٥-٦-٢٠١٥ یەکەم ڤیدیۆی کە خوشکە گەورەکەی بۆی تۆمارکردبوو لە ئەکاونتی فەیسبووکی دایکی بڵاوکردەوە . لە مانگی ٨ ی هەمان ساڵ لەلایەن باوکییەوە پەیجێکی لە فەیسبووک بۆ دانرا ، کە ڤیدیۆ و وێنەی تایبەت بەخۆی تێدا بڵاودەکرێنەوە و ڤیدیۆکان لە شێوازی تەنز و پەیامی مرۆین . هەر هەمان ساڵ و لە تەمەنی چوار ساڵیدا چووە قوتابخانەی کامرێجی نێودەوڵەتی لە شاری سلێمانی . زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی دەزانێت زاراوەکانی سۆرانی و هەورامی دەزانێت نوسین و خوێندنەوەی کوردی و ئینگلیزی دەزانێت لە ئێستادا جگە لەم سایتە لە تۆڕەکانی ( لینکدئین ، ئینستگرام ، فەیسبووک ، یوتوب ، تویتەر ، پینتێرێست ، تەلەگرام ، سناپ چات ) بەناوی ( nma nariman ) هەژماری هەیە سەرجەمیان لەلایەن دایک و باوکی و چەند کەسێکی نزیکییەوە بەڕێوەدەبرێن . نما جیاواز لە هەر منداڵێکی دیکە لە تەمەنی ٨ مانگیدا زمانی گرت ، بەردەوام داکۆکی لە ماف و داواکارییەکانی دەکات ، درک بە نایەکسانی دەکات . دەیەوێت داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ بکات . دەیەوێت بە گژ نادادیدا بچێتەوە . دەیەوێت هەمووان دڵخۆشبن . دەیەوێت هەمووان پێبکەنن . لە پێناو ئەوەدا وەک منداڵێک هەوڵ دەدات.
Designed & Created by Mode Developers
Nma Nariman © 2022 All Rights Reserved