تاوانی نما تەنھا وتنی حەقیقەته
تاوانی نما تەنھا وتنی حەقیقەته

شەیری بکە

دوای ئەوەی نما نەریمان بوو بە ژمارە یەك و تەواوو جوان لە كۆمەڵگایەكی پۆخڵەوات و مێگەل ئاسا ئەمەش وایكرد بە كۆمەڵێك بەناو ڕێكخراوو خەڵك ھەزم نەكرێت بەتایبەتی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، گرفتەكە لێرەدایە دوای ئەوەی قسە لەسەر منداڵ و ڕۆڵەكەی كرا لە كۆمەڵگادا ھێرش كرایە سەر نماو باوكی گوایە ئەو منداڵە ھی ئەم قسانە نیەو لە بەرگی منداڵی چۆتەدەرەوە،تاوانی ئەوان تەنھا ڕەخنەگرتن و وتنی حەقیقەت بوو كە ئەمەش لە بەرژەوەندە ڕێكخراوی منداڵپارێز و بەشێك لە خەڵكی تر نەبوو،چونكە ئەوەی نما كردی و دەیكات بە ھیچ كام لەوان نەكرا، لێرەدا نەك لە منداڵێك بەڵكو لە پیاوێكی بە گۆچانەوە بپرسیت دەزانی كە ڕێكخراوە داكۆكیكارەكانی لە منداڵ جگە لە بارگرانی و ڕاووڕووت ھیچی تریان بۆ منداڵان نەكردووە، ڕۆژانە دەیان منداڵ لەسەر ئەو جادەو شۆستانە دەبینرێن بەم سەرماوسۆڵە ڕێكخراوی منداڵ پارێزی كوردستان نقەی لێوەنایەت،لێرە منداڵ لێیدەدرێت سوكایەتی پێدەكرێت دەستدرێژی دەكرێتە سەر نە بای دێت نە باران بەڵام خواھەڵناگرێت قسەكانی نما و بەرگری باوكی لە نما كێشەیەكی زۆر گەورەن بۆ ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و ئاسایشی نیشتیمانی بۆیەش لەسەر ئەم قسە حەق و ڕاستیانە ئێستا باوكی نما دراوەتە دادگاو لە زیندانە چونكە وڵامی ھەموو ئەو ناحەقیانەی داوەتەوە كە بەرپرسانی ئەم ڕێكخراوە لە بەرنامەیەكی ئێن ئاڕتی بەرامبەر نما كردبوویان بە بیانووی ئەوەی نما تەمەنەكەی ھی ئەوە نیە درك بەم ھەموو پۆخڵەواتی و ساختەچێتی و دزی و ڕاووڕووت و درۆی سیاسیەكان بكات، نما و باوكی نەك ھەر نوێنەری ژیانی بەشمەینەتی خۆیان بوون بەڵكو قسەكەری ھەزاران كەسی ئەم وڵاتەن كە بەناوی سیاسەتی حەكیمانە ڕۆژانە درۆیان بەرامبەر دەكرێت و سوكایەتیان پێدەكرێت، خولاسەی كەلام لێرەدا ئەوەیە،نەریمان سابیر باوكی نما دەستگیركراوە و ئێستا لە زیندانە لەسەر سكاڵای ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بەبیانووی ئەوەی ناوی ڕێكخراوەكەیانی زڕاندووە،نابێت لەوە زیاتر ئازادی تاك بە تاكی ئەم كۆمەڵگایە تەسكتر بكرێتەوە لە منداڵێكی چەند ساڵانە كە بارتەقای سەدان ھێندەی ئەوان خزمەتی بە ڕادەربڕین و دەست بردن بۆ دوژمنانی منداڵ بردووە،واز لە نماو باوكی بێنن ئێوە مەرد بن وەرن خەمی ژیانی ئەو منداڵە بێ باوكانە بخۆن كە لانە نیە تیایدا بحەوێنەوەو ڕۆژانە لەپێناو ھەزار دینار خەریكی فرۆشتنی بنێشت و كلێنسن لە ترافیكەكان و ئەركی بەخێوكردنی خێزانیشیان كەوتۆتە ئەستۆ. ئازادی بۆ نەریمان سابیری باوكی نما كە لەپێناو حەق و دەربڕینی ڕای ئازاد ڕاپێچی زیندان كراوە. گەر ناتانەوێت ژیانی خەڵك باشتر بكەن لانیكەم لێگەڕێن تۆزێ بە ئازادی خەڵك بدوێت و مومارەسەی ژیانی خۆی بكات،ناكرێت جەلادەكان بە ئازادی بێن و بچن ئێمەش نەتوانین دوو وشە لەسەر شكاندنی كەرامەتی مرۆڤ بنوسین.

99 2
دوو شەممە 13 ‌حوزەیران 2021
بابەتی پەیوەندیدار :
هەواڵ و زانیاری

نوێترین بابەتاکان

نوێترین بابەتەکانی نما نەریمان ببینە

ئێستە بەرنامەی نما داگرە

ئاگاداری نوێترین هەواڵ و زانیارییەکان بە لە لایەن نما نەریمان

ئێستە بەرنامەی نما داگرە

ئاگاداری نوێترین هەواڵ و زانیارییەکان بە لە لایەن نما نەریمان





Designed & Created by Mode Developers

Nma Nariman © 2021 All Rights Reserved