نما نەریمان کارێکى جیاواز دەکات
نما نەریمان کارێکى جیاواز دەکات

شەیری بکە

لە تازەترین ڤیدیۆیدا کە لە پەیجى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە نمە نەریمان کارێکى جیاواز دەکات و ئەمجارە هاوکارى نەخۆشخانەى هیوا دەکات. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نما نەریمان ئەو منداڵەى کە بووەتە باسى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەمیشە ڤیدیۆى تەنز ئامێز بڵاودەکاتەوە، لە پەیجى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک ڤیدیۆیەکى بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات پارەى ڕێکلامێک کە کردوویەتى دەیبەخشێت بە نەخۆشخانەى هیوا. لە لێدوانێکى تایبەتدا باوکى نما بە NRT2 ى ڕاگەیاند “ئەو ڕێکلامەى نمە بەشدارى تێدا کردب,و بۆ ڕۆژى جیهانى منداڵانبوو کە لە بەرامبەریدا دوو ملیۆن دینارى وەرگرتووە”. لە درێژەى لێدوانەکەشیدا نەریمان وتى “کارەکە بریتیبوو لەوەى لە ١/٦ دا نمە لەگەڵ کۆمەڵێک لە منداڵانى شەهیداندا بچێتە دەرەوە لە هەولێر و کاتێکى خۆشیان لەگەڵدا بەسەر ببات”. باوکى نمە ئاماژەشى بەوە دا کە ئەوان و نمە خۆشى پێیان باشبووە پارەکە ببەخشن بە نەخۆشخانەى هیوا و وتیشى ” ئەوان پێویستیان پێیەتى، هەرچەندە پارەکە کەمە، بەڵام ویستمان ڤیدیۆکەى بۆ تۆمار بکەین تا هانى خەڵکی و هونەرمەندان و سەرمایەداران بدەیت ئەگەر بڕێک پارەیان دەستکەوت بەشێکى ببەخشن بە نەخۆشخانەى هیوا”. نما نەریمان خۆشى لە لێدوانێکیدا بۆ NRT2 وتى “هەستێکى زۆر خۆشم هەبوو، تەنها ویستم زوو چاکببنەوە و نەخۆشەکانم زۆر خۆشدەوێت”. نما وتیشى “داواکاریم لە خەڵکى و سەرمایەداران ئەوەیە چاویان لێیان بێت و پارە ببەخشن بە نەخۆشخانەى هیوا. نما نەریمان منداڵێکى تەمەن ٥ ساڵە، خاوەنى پەیجێکى تایبەت بە خۆیەتى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک کە تێیدا ڤیدیۆ تەنز ئامێزەکانى بڵاودەکرێنەوە و لە کۆتا دەرکەوتنیشیدا داوا لە خەڵکى دەکات هاوکارى نەخۆشخانەى هیوا بکەن.

44
سێ شەممە 14 ‌حوزەیران 2021
بابەتی پەیوەندیدار :
دیداری ڕۆژنامەوانی

نوێترین بابەتاکان

نوێترین بابەتەکانی نما نەریمان ببینە

ئێستە بەرنامەی نما داگرە

ئاگاداری نوێترین هەواڵ و زانیارییەکان بە لە لایەن نما نەریمان

ئێستە بەرنامەی نما داگرە

ئاگاداری نوێترین هەواڵ و زانیارییەکان بە لە لایەن نما نەریمان





Designed & Created by Mode Developers

Nma Nariman © 2021 All Rights Reserved