ڕۆژنیوز – منداڵێکی کورد پەیامێک ئاراستەی ڕای گشتی و مرۆڤایەتی دەکات
ڕۆژنیوز – منداڵێکی کورد پەیامێک ئاراستەی ڕای گشتی و مرۆڤایەتی دەکات

شەیری بکە

نمە نەریمان، منداڵێکی خەڵکی باشوری کوردستانە، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تەنز ئامێز بووەتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. لە نوێترین ڤیدیۆیدا کە بەزمانی ئینگلیزی لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردۆتەوە، نمە دەڵێت: ئەردۆگان بوەستێنن لە کوشتنی ژن و منداڵی کورد، مەهێڵن فڕۆکەکان بۆردوومانمان بکەن با ئاوارە نەبینەوە ئیتر بەسە. پەیامەکەی نمە نەریمان: ئێوە ئێستا بە چاوی خۆتان دەیبینن جارێکی تر سوپای تورکیا بە فڕۆکە و بۆمب و هێزی زۆرەوە هێرشیان کردووەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەوان هاتوون گەلەکەمان لەناوبەرن ، خاکەکەمان داگیربکەن و سامانەی بدزن. وەک منداڵێکی کورد داواتان لێدەکەم ڕێگری بکەن لەو کەسانەی دەیانەوێت بمانکوژن و بمانسڕنەوە کۆتایی بەم جەنگانە بهێنن کە ساڵانێکە بەرانبەرمان دەکرێن کە بەهۆیانەوە بە ملیۆنان کەسمان لەناوبراون و بوونەتە قوربانی. ئەردۆگان و سوپاکەی بوەستێنن لە کوشتنی ژن و منداڵی کورد مەهێڵن فڕۆکەکانیان بۆردومانمان بکەن با خانوەکانمان نەڕوخێن و ئاوارە نەبینەوە ئیتر تا ئێرە بەسە. ئێمەگەلێکی ئاشتیخوازین ووڵاتەکەمان دابەشکراوە، خاوەنی دەوڵەت و فڕۆکە و تانک نین، هیچ تاوانێکمان نەکردووە تەنها ئەوەیە کە کوردین و جیاوازین لە تورک و فارس و عەرەبەکان. خاکی کەسمان داگیرنەکردووە دەمانەوێت لەسەر خاکەکەی خۆمان لەگەڵ دار زەیتون و دارگوێزەکاندا ژیان بکەین و سرووشت و ژینگەمان بپارێزین ئەمەش مافێکی ڕەوای خۆمانە. دەبێت ئەوەتان لەبیربێت کچ و کوڕەکانی ئێمە لەبری ئێوە شەڕی داعشیان کرد بۆ ئەوەی ژیانی هەمووان پارێزاوبێت شەهیدی زۆرمان بەخشی ئەمەش لەبەر ئەوەبوو ژیان و ژینگە و مرۆڤایەتیمان خۆشدەوێت. تكایە ئەمجارە ئەم ناحەقییە قبوڵ مەکەن مەهێڵن ئەردۆگانیش کوردەکان جینۆساید بکات وەک ئەوەى سەدام حسێن كردى لەگەڵ كوردەكان له عێراق دەخوازم لەبەر مرۆڤایەتی بەرگریمان لێبکەن بە تەنیا جێمان نەهێڵن و بێهیوامان نەکەن. بژی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشتی و ئارامی و سەرکەوتن بۆ کوردستان و هەموو جیهان

29
سێ شەممە 7 ‌حوزەیران 2021
بابەتی پەیوەندیدار :
هەواڵ و زانیاری

نوێترین بابەتاکان

نوێترین بابەتەکانی نما نەریمان ببینە

ئێستە بەرنامەی نما داگرە

ئاگاداری نوێترین هەواڵ و زانیارییەکان بە لە لایەن نما نەریمان

ئێستە بەرنامەی نما داگرە

ئاگاداری نوێترین هەواڵ و زانیارییەکان بە لە لایەن نما نەریمان





Designed & Created by Mode Developers

Nma Nariman © 2021 All Rights Reserved