نما نەریمان، ئەو کچە ژیر و ورد و شیرینەی زۆربەمان لەرێگەی فەیسبوک ەوە دەیناسین و قسە و وتەکانیمان بیستوە، ئەو بە تەنیا ئەکتەرێکی منداڵ نییە وەک ئەوەی دەیبینن، بەڵکو نمای واقیعی زۆر پر وزە تر و ژیر و خاوەن را و خەونی زۆر نایابە، و کە دەیبینی دەزانی ئەم کچە شیرینە ناخی پرە لە خەون و دەیەوێت زۆر شت بڵێت.
کچێک کە لە خێزانێکی ئاسایی پەروەردە بوە بەڵام لە ئێستاوە ئەو بەو تەمەنە کەمەیەوە هەستی بە زۆر پرس کردوە کە کەم منداڵ و تەنانەت گەورەش هەیە بەو ئاستە تێبفکرێ لە ئایندەی خۆی.
پرسیاری گەورەی هەیە و خاوەن ئاستێکی بەرزە لە پێشکەشکردن و پرسیاری ورد دەکات لەبەرامبەر و زۆر زوو فێردەبێت( ئەمە جگەلەوەی کە دەستبەرداری هەڵسوکەوتی منداڵانە و یاری و گەمە و قسەی خۆش نابێت و یەکجار شیرینە).
ئەم منداڵە ئەگەر لە ئەمریکا بوایە و بەورادەیە لە سۆشیاڵ میدیا بەدیاربکەوتایە، ئێستا رێکخراوی تایبەت، کەناڵە بەناوبانگەکان و کۆمپانیاکای بواری هونەری و ناوەندەکانی پەروەردە هێندەی تر توانایان پێشدەخست و دەرفەتی گرنگیان بۆ دەرەخساند، دورنەبو ئێستا لە هۆڵیود بێت.
لە ئەمریکا بەردەوام بەدوای منداڵ و کەسانی بەتوانا دەگەرێن تا ئەوەی زیاتر دەستی بگرن و سودی لێ ببینن بۆ ئایندە و وەک دیارییەکی سروشت تەماشایان دەکەن چونکە ئەمە نە لە قوتابخانە و نە لە زانکۆ فێری نابین، بەڵکو ئەم جۆرە منداڵانە پێدراوی ئیلاهین و تەنیا دەرفەتیان بۆ دروست ببێت دەبنە ئەستێرە.
ئەوەی ئێستا لە کوردستان لە پشتی نما بێت تەنیا دایک و باوکێکی میهرەبان و خەمخۆرن، میدیا و نوخبە و سیاسییەکان نەک هاوکار نین بەڵکو زۆرجار رەخنەگرێکی روخێنەرن.
بۆیە ئەگەر ناتوانن پشتیوانی نما بن، ئەوە رێگریشی مەبن لە ژێر ھەر ناوێکی دیکەدا، چونکە تا نەیبینی نازانی نما هەم منداڵێکی پر کەیف ە و هەم قسەەرێکی ژیر و رەخنەگرێکی ورد و نمایشکارێکی لێھاتوو بیرتیژو داهێناکارە.
شنیار ئەنوەر