پێناسە

نما نەریمان صابر

لە بەرواری ۲٠۱۱/۳/۱٤ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە

چالاکوانێکی مافەکانی منداڵان و مافەکانی مرۆڤە و کارەکانی داکۆکیکردنە بۆ بۆ ژیانێکی باشتر و ژینگەیەکی باشتر بۆ هەمووان 

لە ۲٠۱٥/٦/٥ یەکەم ڤیدیۆی کە خوشکە گەورەکەی بۆی تۆمارکردبوو لە ئەکاونتی فەیسبووکی دایکی بڵاوکردەوە کەتێیدا ناڕەزایی دەردەبڕێت لە نەبوونی کارەبا

لە مانگی ۸ ی هەمان ساڵ لەلایەن باوکییەوە پەیجێکی لە فەیسبووک بۆ دانرا ، کە کاروچالاکییەکانی نمای تێدا بڵاودەکرێنەوە و ڤیدیۆکانی لە شێوازی تەنز و پەیامی مرۆین

کارەکانی نما خێرا دەنگدانەوەیان بەدوای خۆیدا هێنا و لە ماوەیەکی کورتدا هەژمار و پەیجەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان فانێکی زۆری کۆکردەوە بۆ پشتگیریکردن لە کار و چالاکییەکانی بینەری ڤیدیۆکانی ملیۆنی تێپەڕاند .

توانای دەربڕین و کاریگەری پەیامەکانی بووە جێگای سەرەنجی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکان و لە چەندین ڕاپۆرت و دیداردا تیشک خرایە سەر ژیان و کارەکانی .

زۆرجار بۆ هەر پەیامێکی کە بڵاویدەکاتەوە بەدواداچوون دەکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامی پەیامەکانی دەدەنەوە .

نما لەبەر تواناکانی لە تەمەنی چوار ساڵیدا چووە قوتابخانەی کامرێجی نێودەوڵەتی لە شاری سلێمانی

زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی دەزانێت

زاراوەکانی سۆرانی و هەورامی

جگە لە پەیجەکەی سایتی فەرمی هەیە و لە سەرجەم تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پلاتفۆرمی تایبەت بە خۆی هەیە بەناوی ( Nma Nariman ) لە ئێستادا سەرجەمیان لەلایەن باوک و دایک و کەسە نزیکەکانییەوە بەڕێوەدەبرێن

تا ئێستا زیاتر ٤٣٠ ڤیدیۆی لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان بڵاوکردووەیەوە.

لەماوەی کارکردنیدا چەند کەمپینێکی بۆ هاوکاریکردنی توشبوانی شێرپەنجە و منداڵە بێنازەکان و ئاوارەکان و پاراستنی ژینگە و لێقەوماوانی جەنگ و کارەساتی سرووشتی ڕاگەیاندوو لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەدەنگەوە هاتنی بەرچاوی هەبوو .

لەبەرانبەر ئەو کارانەی نما بۆ مافەکانی منداڵان و مافەکانی مرۆڤ و گرنگیدان بە خوێندن و ژینگەپارێزی و تەندرووستی و پاراستنی ئاژەڵ کردوویەتی لەلایەن چەند ڕێکخراوێکی ناوخۆ و دەرەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە .

ئەمەی خوارەوە بەشێک لە چالاکییەکانییەتی .

لە ١٠ / ٩ / ٢٠١٥ بەمەیدانی بەشداری کەمپینی پاراستنی ژینگەی کرد

لە ٢٠  / ٩ / ٢١٥ بەشداری کرد لە شۆڕشی سپی هەڵمەتی بەکارهێنانی تورەکەی قوماشی دۆستی ژینگە.

لە ٣ / ١٠ / ٢٠١٥ میوانداری ٢٠٠ منداڵی ئاوارەی کرد بۆ شاری یاری .

لە ١٩ / ١٠ / ٢٠١٥ پێداویستی پەڕاوگەی پێشکەشکرد بە ٣٠٠ منداڵی ئاوارە

لە ١٧ / ٦ / ٢٠١٦ میوانداری ژمارەیەک منداڵی شەهیدانی کوردستانی کرد بۆ شاری یاری.

لە ٣ / ٨ / ٢٠١٦ کەمپینی هاوکاری توشبوانی شێرپەنجە ڕاگەیاند

لە ١٨ / ٩ / ٢٠١٦ داوای هاوکاری و کردنەوەی سەنتەری توشبوانی ئۆتیزمی کرد

لە ٢٢ / ١٢ / ٢٠١٦ کەمپینی پشتیوانی لە سندووقی هاوکاری کۆمەڵایەتی سلێمانی ڕاگەیاند

لە ٣ / ٤ / ٢٠١٧ بەشداریکردن هەڵمەتی هۆشیاری دەستکاری نەکردنی مینی و تەقەمەنی

لە ٤ / ٦ / ٢٠١٧ خەڵاتی ڕێزلێنانی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوزی پێبەخشرا و کرایە  دۆست و ئەندامی کۆمەڵەکە

لە ١٧ / ٦ / ٢٠١٧ بووە براوەی خەڵاتی کەسایەتی ساڵ کە ڕاپرسییەک بوو لەلایەن کەناڵی ڕووداوەوە ئەنجامدرابوو .

لە ٢٠ / ١٠ / ٢٠١٧ بەشداریکرد لە کەمپینی هاوکاری و پشتیوانی بۆ منداڵانی دوزخورماتوو 

لە ١١ / ١١ / ٢٠١٧ بەشداریکرد لە کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی کرماشان

لە ٣١ / ١ / ٢٠١٨ پەیامێکی بە زمانی ئینگلیزی ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد بۆ ڕاگرتنی بۆمبارانی عەفرین لەلایەن تورکیاوە.

لە ٢١ / ٣ / ٢٠١٨ بەشداریکرد کۆنفرانسی ڕووبەڕووبوونەوەی بە بیابانبوون لە عێراق

لە ١١ / ١٢ / ٢٠١٨ بەشداریکرد کەمپینی پاراستنی ئاژەڵان

لە ٢٢ / ١ / ٢٠١٩ لە لایەن ڕێکخراوی ئەنجومەنی شەقام بۆ ماف و ئازادییەکان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا

لە ٤ / ٤ / ٢٠١٩ لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆحی تۆپی پێی نێودەوڵەتی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا

لە ١٢ / ٤ / ٢٠١٩ وەک سەرۆکی دوەمین فێستیڤاڵی منداڵان لە سلێمانی دیاریکراو و سەرپەرشتی فێستیڤاڵەکەی کرد .

لە ٤ / ٧ / ٢٠١٩ تا ٤ / ٧ / ٢٠٢١ بووە ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی ( لەگەڵ نما ) لە تەلەفزیۆنی کامبیریچ کە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی بوو

لە ٢٧ / ٩ / ٢٠١٩ بڕێکی زۆر پێداویستی تەندرووستی و یاری منداڵانی بەخشی بە نەخۆشخانەی هیوا بۆ توشبوانی شێرپەنجە

لە ٢٥ / ١٠ / ٢٠١٩ پەیامێکی بە زمانی ئینگلیزی ئاراستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان

لە ٢٧ / ٣ / ٢٠٢٠  بەشداریکرد لە کەمپینی خۆپارێزی لە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا

لە ٢٩ / ٩ / ٢٠٢٢ پەیامێکی بەزمانی ئینگلیزی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد بۆ ڕاگرتنی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان

لە ٢٠ / ١١ / ٢٠٢٢ پەیامێکی بەزمانی ئینگلیزی ئاراستەی وڵاتانی ئەوروپا کرد بۆ  هاوکاریکردنی پەنابەرانی کورد لە بیلاڕوسیا و پۆڵاندا

لە ١٠ / ١ / ٢٠٢٣ بەشداریکرد لە کەمپینی هانا بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکانی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان

لە ٤ / ٥ / ٢٠٢٤ بووە بەڕێوەبەری پانێڵی منداڵان لە لوتکەی تەندرووستی کوردستان

لە ٢٨ / ٥ / ٢٠٢٤ بەشداریکرد لە کەمپینی گۆیژە بپارێزە

لە ٢ / ٦ / ٢٠٢٤ لەلایەن ڕێکخراوی پەپولەکانی هەورامانەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا

نما جگە لەو کارانەی کە دەیکات ئارەزووی وەرزشە و بەشداری چەند خولێکی فێربوونی مەلە و کاراتی و تۆپی پێ کردووە

پەیامی گشتی نما ئەمەیە

دەمەوێت بە گژ نادادیدا بچمەوە

دەمەوێت هەمووان دڵخۆشبن

دەمەوێت هەمووان پێبکەنن

لەپێناو ئەو ئامانجەدا تێدەکۆشم