شارپرێس / باوكی نما لەسەر سكاڵای مناڵپارێزی كوردستان دەستگیركرا

شارپرێس:
سەرچاوەیەك لە كەسوكاری نما نەریمان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە نەریمان سابیر، باوكی نما لەلایەن پۆلیسی رزگارییەوە لەسەر سكاڵای رێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان دەستگیركراوە.

ئەو سەرچاوەیە بە شارپرێس-ی راگەیاند، نەریمان سابیر باوكی نما بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل لەسەر سكاڵای رێكخراوی مناڵپارێزی كوردستان دەستگیركراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا باوكی نما لای پۆلیس دەست بەسەرە، بەتۆمەتی ناوزراندنی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و  كە بە ڕێكخراوێكی حزبی ناوی بردووە.
ه.م

https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=131041