مێژووی رۆژی جیهانی منداڵان 

رۆژی (6/1) رۆژی جیهانی منداڵانە، منداڵان لەسەرتاسەری جیهان لەم رۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن و خۆشحاڵن كە ڕۆژێك بۆ ئەو چینە تەرخانكراوە.

بەرواری (1959/11/20) لەلایەن كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە، جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی منداڵان راگەیاندرا، پێشتریش كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی (1054) داوای لە هەموو ووڵاتانی جیهان كردبوو رۆژێك دیاری بكەن بە ناوی (رۆژی جیهانی منداڵان) لەم رۆژەدا ئاهەنگ بگێڕن و ببێتە رۆژی برایەتی و لەیەكگەیشتن لە نێوان منداڵان لە هەموو جیهاندا، هاوكات لەگەڵ رۆژی راگەیاندنی جاڕنامەی مافەكانی منداڵان، لە بەرواری (1989/11/20) دا، (191) ووڵاتی جیهان واژوویان لەسەر رێكەوتننامەی مافەكانی منداڵان كرد، ئەم جاڕنامەیە، لە بەرواری (1990/9/2) چووە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەو ووڵاتانەی واژووی رێكەوتننامەی مافەكانی منداڵانیان كردبوو، دووبارە بەڵێنیاندا، كە پاپەندی رێكەوتننامەكە دەبن و دەقی هەموو مادەو بڕگەكانی جێبەجێ دەكەن.