نما و ڕەخنە و سیاسەت

هەموومان دوور یان نزیک (نما)ی کچە خنجیلانەکە ئەناسین.
زۆر جار وا دێتە بەرچاوم (کانت سارتەر)ێکی فەیلەسوفی ڕەخنەگرانەیە
چۆن (سارتەر) وەکو فەیلەسوفێکی ڕەخنەگر لە مێژووی مرۆڤایەتی بۆشاییەکی گەورەی پڕکردەوە
(نما)ش لە دونیای ڕەخنەگرتن لە بەناو سیاسیەکان لە کۆمەڵگەی کوردی نمایشێکی کارای وەبەرهەمهێناوە.
دەبێت ئەوەش بزانین کە(نما)منداڵە.
منداڵ لەمرۆڤ،سەگیش لەئاژەڵ لەدەوری ئەکتەری بەڕادەیەک سەرکەوتون کەسی کامل بەخیلییان پێدەبینێت،
لەوەی (منداڵ و سەگ ) سەرکەوتوانەتر دەتوانن دەوری ئەکتەر ببینن لەناو شانۆدا.
چارلی چاپلن)کاتێک بوبە پێشڕەوی فیلمی)
سەمەریەکانی ژیانی لە بارگراوندی منداڵیەوە ئەو ئەدایەی مسۆگەرکرد کە دایکی لە ستەیجی شانۆ
لەکاتی نمایشێکی سیاسی لەسەر جەنگی جیهانی پێشکەش دەکرد، بورایەوە و(چاپلن) وەکو منداڵێکی دوو سێ ساڵان
مایکی دەستی دایکی بوراوەی گرتەوەو دەورەکەی دایکی تەواوکرد لەستەیجەکە،
کە بوە هۆی سەرسامی ئامادەبوانی هۆڵەکە،لەوەیاندا دەکرێت ئەوە وەکو یەک ببینین کە(چاپلن) و (نما) لە تەمەنی
سەرەتای منداڵیان وەکو دوو ڕەخنەگری سیاسی دەرکەوتن(نما)ی کوردی (چارلی چاپلن)ی ئینگلیزی.    
چاپلن لە ژیاندا نەماو نماش تەمەندرێژبێت تازە منداڵێکی زرنگ و چالاکە،
بەڵام گۆڤاری(پڕایڤێت ئایی) شوێنی چاپلنی گرتۆتەوە کە گۆڤارێکی سیاسی ئینگلیزی ڕەخنەگرانەیە،
ئایا ڕۆژێک دێت نمای کوردیش گۆڤارێک شوێنی بگرێتەوە کە پێیبوترێت (چاوی تایبەت) یان پڕایڤێت ئایی بە ئینگلیزیەکەی
لە کۆمەڵگەی کوردیدا ؟

 

https://www.facebook.com/rekaut.rachid.3/posts/617811155337608