بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند : هەر کارێک پێویست بێت بۆ نەریمان سابیری دەکەن و ئامادەن پارێزگاریی لێبکەن.
بهختیار کهریم ، بهرپرسی مهکتهبی ڕاگهیاندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کورستان به جهماوهرنیوزی ڕاگهیاند سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لە هەوڵدایە بۆ گۆڕینی ئەو مادەیەی کە نهریمان سابیری پێ دەستگیرکراوە.
ناوبراو هێمای بۆ ئهوه کرد “نەریمان سابیر ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبەکەمانە و هەر کارێک پێویست بکات بۆی دەکەین”.
بهرپرسی مهکتهبی ڕاگهیاندنی حزبی سۆسیالیست ئەوەشی خستەڕوو “پەیوەندیمان لەگەڵ سەندیکای ڕۆژنامەنوسان هەیە و ئەوان لە هەوڵدان ئەو مادەیە بگۆڕن کە نەریمان سابیری پێ دەستگیرکراوە”.
بەختیار کەریم وتیشی “ئاگاداری ئەوەین نەریمان سابیر بە مادی دووی یاسای خراپبەکارهێنانی مۆبایل و لەسەر سکاڵای ڕێکخراوی منداڵپارێز دەستگیرکراوە، بەڵام داوادەکەین یاساکە بگۆڕدرێت بۆ یاسای ڕۆژنامەنوسان چونکە ناوبراو ئەندامی سەندیکایە”.