” ماڵی سینەما”
بەهاوكاری “وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان” و
رێكخراوی “HRD”
دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان بەڕێوەدەبەن
ڕۆژی پێنج شەمە بەرواری 28 / 3 / 2019 لەمۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سورەكە،
كات ژمێر 4ی ئێوارە،
چالاكیەكانی فێستیڤاڵ ڕۆژانی 28 – 29 – 30 / 3 / 2019 بەردەوامە.
پرۆگرامی رۆژانەی فێستیڤاڵ
رۆژی یەكەمی فێستیڤاڵ
1- رۆژی پێنج شەمە بەرواری 28 / 3 / 2019 ، كاتژمێر 10ی بەیانی بەهاوكاری كتێبخانەی گشتی سلێمانی نمایشی 3 كورتە فیلم لە هۆڵی سینەمای منداڵان لە كتێبخانەی گشتی سلێمانی و پانێلێك بەناونیشانی ” ڕۆڵی منداڵ لە سینەمای كوردی ” بۆ منداڵانی بەشدار لە فێستیڤاڵەكە كەوەك دەرهێنەر یان ئەكتەر لە فیلمەكان بەشداربوون.
2. رۆژی پێنج شەمە بەرواری 28 / 3 / 2019، كاتژمێر 10ی بەیانی بەهاوكاری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی / بەرێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن، ناوەندی لاوانی بەكرەجۆ، نمایشی 5 كورتە فیلم لە هۆڵی ناوەنندی لاوانی بەكرەجۆ.
3 – رۆژی پێنج شەمە بەرواری 28 / 3 / 2019 ، كاتژمێر 4ی ئێوارە مەراسیمی كردنەوەی فێستیڤاڵ، لەهۆڵی یەڵماز گونەی، لە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سورەكە.
رۆژی دووەمی فێستیڤاڵ.
1. رۆژی هەینی بەرواری 29 / 3 / 2018 كاتژمێر 3 ئێوارە بلاوكردنەوەی كتێبی ” سینەماو منداڵ ” لە هۆڵی سینەمای یەڵماز گونای.
2. كاتژمێر 4ی ئێوارە نمایشی فیلمەكانی رۆژی دووەم، 8 كورتە فیلم، هۆڵی سینەمای یەڵماز
گونەی.
رۆژی سێیەمی فێستیڤاڵ.
1. رۆژی شەمە بەرواری 29 / 3 / 2018 كاتژمێر 3ی پاش نێوەرۆ نمایشی كورتە فیلمێك و بڵاوكردنەوەی نامیلكەیەك لەبارەی ژیان و كارو بەرهەمەكانی ئەكتەری بچكۆلە ” شیرلی تمپل ” لە هۆڵی سینەمای یەڵماز گونەی.
2. كاتژمێر 4ی ئێوارە مەراسیمی كۆتایی فێستیڤاڵ ، نمایشی فیلمی كۆتایی فێستیڤاڵ، دابەشكردنی خەڵاتەكان. هۆڵی سینەمای یەڵماز گونەی.