نا بۆ ئازاردانى ئاژه‌ڵان

سوهراب لەهۆنراوەیەکدا دەنوسێت :
با ئاوەکە لیخن نەکەین نەکا لەو خوارەوە کۆترێک ئاو بخواتەوە .

شاملۆش ڕەخنەی لێدەگرێت و پێیدەڵێت : لەکاتێکدا ئەو خەڵکە قەتڵ و عام ئەکرێن لەڤێتنام ، تۆش لێرە نیگەرانی ئاو خواردنەوەی کۆترێکیت ؟

لەوەڵامدا سوهراب دەڵێت : ئەو کەسەی نیگەرانی ئاو خواردنەوەی کۆترێک نیە، هەر ئەو کەسەیە کە بەئاسانی ئەو هەموو خەڵکە دەکوژێت .

با ئێمەش لەگەڵ نیگەرانییەکانی خۆماندا ئاگامان لە ژینگە و گیانلەبەران بێت با ئازاری ئاژەڵەکان نەدەین .