په‌یام
نه‌ریمان سابیر، باوكی نما، ئه‌و منداڵه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رگری له مافی منداڵان ده‌كات، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ نه‌ریمان سابیر، باوكی نما، ئه‌و منداڵه كچه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕه‌خنه له ڕه‌وشی هه‌رێم و بارودۆخی منداڵان ده‌گرێت، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه وته‌ی لێ وه‌رگیرا.
نه‌ریمان سابیر ڕایگه‌یاندووه “له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كه‌وه به مادده‌ی دووی مۆبایل سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه وه‌كو ئه‌وه‌ی تاوانێكی به‌رانبه‌ر ئه‌نجام دابن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه “به فه‌رمانی دادوه‌ر له ئێستادا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه ڕاگیراوه”.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا نما نه‌ریمان باس له دهستگیركرنی باوكی ده‌كات و ده‌ڵێت “تاوانی باوكی ته‌نیا وتنی ڕاستی و داكۆكیكردنه له مافه‌كانمان”.
نما به ڕێكخراوی منداڵپارێز ده‌ڵێت “له‌بری سكاڵا تۆماركردن له‌سه‌ر باوكی، با بچێت ئه‌و منداڵانه ڕزگار بكات كه له‌سه‌ر شه‌قام و له‌ناو خۆڵ و خاشاكدا ده‌ژین”.
هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرێت كه نه‌ریمان سابیر به‌هۆی ڕه‌خنه‌ی نمای كچی له ڕێكخراوی منداڵپارێز ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام به‌رپرسێكی ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێت “به پاساوی ناوزڕاندن و هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت بۆ ڕێكخراوه‌كه سكاڵایان له‌سه‌ر نه‌ریمان سابیر تۆمار كردووه”.