ڕاست پرێس
له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانی هونه‌رمه‌ند (نەریمان سابیر) باوكی نما ده‌ستگیر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا نەریمان سابیری، كه جگه له‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده، هاوكات ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانه و چالاكی مه‌ده‌نی هه‌یه، لە ڤیدیۆیەک ئاشکرای کرد، کە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سەربەخۆ نییە و سەر بە لایەنێکی دەسەڵاتە.
لە بەرانبەردا ڕێکخراوی منداڵپارێزی كوردستان، سكاڵای یاسایی تۆمار كردووه و ئەمڕۆ نەریمان سابیر خۆی چووه‌تە بەردەم دادگا.
دواتر به بڕیاری دادگا، هونه‌رمه‌ند و چالاكوانه ڕۆژنامه‌نووسه‌كه، گواستراوەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی چوارچرا.
زانیارییەكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه باوكی (نما نه‌ریمان) كچه چالاكوانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بە مادەی 2ی مۆبایل سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە.
لای خۆیه‌وه، نو‌عمان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری بەرنامەكان لە رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، جه‌ختیكرده‌وه، كه لەسەر قسەكانی نما سكاڵایان تۆمار كردبێت، به‌ڵكوو: “باوكی نما كۆمەڵێك تەشهیری بە رێكخراوەكەمان كردووە، تەنها دەمانەوێ بەڵگە بۆ ئەو قسانە بێنێتەوە كە لەسەر رێكخراوەكامان كردوویەتی”.
ئەم ڕێكخراوه له‌لایه‌ن هێرۆ ئیراهیم، هاوسه‌ری كۆچكردوو جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت.