سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری میللی چین

لەسەر بانگهێشتنامەی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری میللی چین، سەردانی کونسوڵخانەکەم کرد و لەلایەن سەرکونسوڵ (لیو جیون)و جێگرەکەی (ژانگ جیانشین)و ستافی کونسوڵخانەوە بە گەرمی پێشوازیمان لێکرا

لەو دیدارەدا، ڕوانگە و بۆچوونەکانم لەسەر پێشکەوتنەکانی کۆماری میللی چین دەربڕی و ئاماژەم بە ڕۆڵ و هەوڵی ئاشتیخوازانەی چین لە ئاستی ناوچەیی و جیهانیدا کرد

هەروەها بۆچوون و پێشنیارم لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری میللی چین و هەرێمی کوردستان پێشکەشکرد، بە ئامانجی دروستکردنی هەلی زیاتر بۆ هاوکاری و خزمەتکردن بە کوردستان بەتایبەت لە کەرتی پەروەردە و ڕێگاوبان.

لەکۆتاییدا،ڕۆڵ و هەوڵەکانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری میللی چینم لەهەولێر بەرزنرخاند داوامکرد هەمەئاهەنگی زیاتربکرێت بۆ نزیکبوونەوەی گەلی کورد و گەلی چین