تۆڕی میدیایی رووداو براوەی خەڵاتەکانی سۆشیاڵ میدیا
راگەیاند ، کە لەشەش بواری جیاوازدا چەند پەیجێک خەڵات دەکات. دوای ئەوەی کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ تۆڕی میدیایی رووداو پێشبڕکێی خەڵاتی ساڵانەی سۆشیاڵ میدیای راگەیاند، سەدان پەیجی سۆشیاڵ میدیا بۆ بەشداریی لە خەڵاتی سۆشیاڵ میدیای رووداو لەلایەن فانەکانی رووداو پێشنیازکران و نێردران، لەوانەش زیاتر لە 180 پەیج بەربژێرکران بۆ بردنەوەی خەڵاتەکان. دوای هەڵسەنگاندنی سەرجەم پەیجە کاندیدکراوەکان لەلایەن لیژنەیەکەوە، شۆرتلیستی ئەو 180 پەیجەش کرا و بۆ هەر بوارێک چەند پەیجێک کاندیدکران، دوای هەڵسەنگاندنێکی ورد ژمارەیەک پەیج وەک براوە دەستنیشانکران
لە بواری پەیجی کەسایەتیدا
نما نەریمان دەبێتە براوەی خەڵاتی کەسایەتی تۆڕی میدیایی ڕووداو .
براوە: نما نەریمان
نما نەریمان منداڵێکە لە ئاستی کەسایەتییەکدا. جەماوەرییە و خەڵکێکی زۆری لە خۆی کۆکردووتەوە، رەخنەی بونیاتنەر دەگرێت و داوای چارەسەری کێشەکانی خەڵک بە زمانێکی سادە دەکات.
سوپاس بۆ هەموو فانەکانی ئەم پەیجە کە هەموو سەرکەوتنەکانی نما پێشەکەشی ئەوان دەکەین و هەموو سەرکەوتنەکانی نما لە پشگیری ئەواندا دەبینین
http:/www.rudaw.net/mobile/sorani/kurdistan/1706201715