مه‌وداپرێس / باوكی نما ئازادكرا

مه‌وداپرێس ـ
هاوڕێكانی نه‌ریمان سابیر باوكی نما له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌مێك پێش ئێستا به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكراوه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی به‌ سكاڵای رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان و به‌ ماده‌ی 2ی‌ مۆبایل ده‌ستگیركرا.
دوای‌ ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ ماده‌ی خراپ به‌كارهێنانی مۆبایل، هه‌ڵمه‌تێك له‌لایه‌ن میدیاکار و چالاکوانان بۆ ئازادكردنی نەریمان سابیر باوكی “نما” ده‌ستیپێكرد.
نه‌ریمان سابیر بە تۆمەتی‌ “خراپ بەکارهێنانی‌ مۆبایل” و لەسەر سکاڵایەکی‌ رێکخراوی‌ منداڵپارێزی‌ کوردستان دەستگیر دەکرێت و نمای کچی‌ داوای‌ ئازادکردنی‌ باوکی‌ دەکات.