دیدار لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لەسەر بانگهێشتی بەڕێزیان سەردانی کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانم کرد و بۆ ماوەی کاتژمێرێک پێکەوە گفتووگۆمان کرد .
لەوێ باسی کێشەی خوێندن و موچە و کارەبا و ئاوم کرد
بەڵێنی دا کە بەردەوام کاربکات بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاوڵاتیان .

کاک قوباد تاڵەبانی ووتی خۆی و هاوکارەکانی لە حکومەت سەیری ڤیدیۆکانم دەکەن و گرنگی بە قسەکانم دەدەن و کاردەکەن بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە باسیان دەکەم .

هەروەها پشتگیری لە کارەکانم کرد و هەرلەوێ بە تەلەفون
قسەم لەگەڵ بەرپرسی دیکەی حکومەت کرد .
داواشیکرد بچمە ئەنجوومەنی وەزیران و بۆ ماوەی ڕۆژێک ببمە جێگری سەرۆکی حکومەت .

پێشوازی جێگری سەرۆکی حکومەت لەم تەمەنەمدا و بە تاسەوە گوێگرتنی لە داواکارییەکانم دڵخۆشیکردم .

دەمەوێت منیش وەک مناڵێکی ئەو کۆمەڵگایە ئەو کێشانەی درکیان پێدەکەم بگەیەنم بە کاربەدەستانی حکومەت تا بزانن کێشەکان گەورەن و پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە .

لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی چەند کاربەدەستێکی دیکە دەکەم و داواکاری هاوڵاتیانیان پێدەگەیەنم .

بەردەوام دەبم لە کارەکانم تا هەمووان ژیانێکی خۆش و دادپەروەرانەیان دەبێت

 

هەواڵی هاوپێچ :

پۆرتاڵی نەتەوە

http://netewe.net/item.php?id=8097

—————————————–

لڤین

http://www.lvinpress.com/n/dreja.aspx?=hewal&jmare=44256&Jor=1

—————————————–

ئاژانسی ساتی پرێس

http://satypress.com/miscellaneous/5926/

———————————————–

سایتی میللەت

http://www.milletpress.com/Detail.aspx?Jiamre=13734&T