Basnews / زانیارى نوێ له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنى نه‌ریمان سابیر باوكى نما

له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، ڕۆژنامه‌نووس و چالاكوانى هونه‌رمه‌ند (نەریمان سابیر) باوكی نما ده‌ستگیر كرا

به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا نەریمان سابیری، كه‌ جگه‌ له‌وه‌ى هونه‌رمه‌نده‌، هاوكات ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانه‌ و چالاكى مه‌ده‌نی هه‌یه‌، لە ڤیدیۆیەک ئاشکرای کرد، کە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان سەربەخۆ نییە و سەر بە لایەنێکی دەسەڵاتە.

لە بەرانبەردا ڕێکخراوی منداڵپارێزى كوردستان، سكاڵاى یاسایی تۆمار كردووه‌ و ئەمڕۆ نەریمان سابیر خۆی چووه‌تە بەردەم دادگا.\دواتر به‌ بڕیارى دادگا، هونه‌رمه‌ند و چالاكوانه‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌كه‌، گواستراوەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی چوارچرا.

زانیارییەكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ باوكى (نما نه‌ریمان) كچه‌ چالاكوانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بە مادەی 2ی مۆبایل سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە.

لاى خۆیه‌وه‌، نوعمان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری بەرنامەكان لە رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ لەسەر قسەكانی نما سكاڵایان تۆمار كردبێت، به‌ڵكوو: “باوكی نما

كۆمەڵێك تەشهیری بە رێكخراوەكەمان كردووە، تەنها دەمانەوێ‌ بەڵگە بۆ ئەو قسانە بێنێتەوە كە لەسەر رێكخراوەكامان كردوویەتی”.

باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، كه‌ ڕێكخراوه‌كه‌ له‌لایه‌ن هێرۆ ئیراهیم، هاوسه‌رى كۆچكردوو جه‌لال تاڵه‌بانى، سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت.

http://www.basnews.com/index.php/so/news/kurdistan/482738