نه‌ریمان سابیر، باوكی نمه له‌لایه‌ن رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان له سلێمانی، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت و ئێستاش ده‌ستبه‌سه‌ره.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24، كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاند، پێشتر نه‌ریمان سابیر، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ره‌خنه‌ی له‌و رێكخراوه گرتووه گوایه سه‌ر به حزبێكی سیاسی دیاریكراون، بۆیه ئه‌و رێكخراوه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردووه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كرده‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵاكه‌ش نه‌ریمان سابیر، بۆ لێكۆڵینه‌وه بانگهێشتی بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا كراوه له شاری سلێمانی و ئێستاش ده‌سبه‌سه‌ره.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، نمه نه‌ریمان، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: “له‌سه‌ر سكاڵای رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان ئێستا باوكم له زیندانه”.
هه‌ر له درێژه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: “تاوانی باوكم ته‌نها راستی گوتنه و داكۆكی له مافه‌كانمان ده‌كات، نابێت له‌سه‌ر ئه‌وه زیندانی بكرێت”.
http://www.kurdistan24.net/so/news/5f9f7a53-89b8-4443-b653-98952ed43c2f