بۆردی باڵای لووتکەی تەندروستیی کوردستان سێیەمین لووتکەی تەندروستیی کوردستان لە رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی 2/5/2024, بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و لەنێو کامپی نوێی زانکۆی سلێمانی لە شاری سلێمانی بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ پێشکەشکرد
یەکێک لە گوتاربێژەکانی لوتکەی تەندرووستیی لوردستان چالاکوانی مافەکانی منداڵ نما نەریمان بوو کە بەڕێوەبەری پانێڵێ منداڵان بوو
لە پانێڵی منداڵاندا گفتووگۆ کرا لەسەر دەرووندرووستی و یەندرووستی منداڵان و پێداویستی منداڵان لە کەرتی تەندرووستی و هۆشیاری تەندرووستی
ئەمساڵ لووتکەی تەندروستیی کوردستان بە بەشداریی پسپۆڕانی 38 وڵات لە بوارە جیاوازەکان و 14 رێکخراوی گەورەی نێودەوڵەتی و 25 زانکۆی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی ئەنجامدرا
نزیکەی دوو هەزار کەس لە ماوەی سێ رۆژی لووتکەکە لە پانێڵ، وۆرکشۆپ، فۆکەس سێشن، چالاکی و کۆبوونەوە گرنگەکانی لووتکەکە گرنگترین بابەتەکانی سیستمی تەندروستی، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، تەندروستیی گشتی و گۆڕانی کەشوهەوا تاوتوێکران.