نما نه‌ریمان سابیر كچێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵانه‌و له 14/3/2011 له دایك بووه، ئه‌و ڕۆژانه گرته‌ی ڤیدیۆی جۆراوجۆر بڵاو ده‌كاته‌وه‌و ڕه‌خنه له حكومه‌ت و كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت و ڤیدیۆكانیشی بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه.
نه‌ریمان سابیر باوكی نما له باره‌ی ئه‌و كاره‌ی كچه‌كه‌یه‌وه به خه‌ڵكی وت”كچه‌كه‌مان زۆر جار لە ڕێی ئایپادەكەیەوە بە شێوەی سێڵڤی ڤیدیۆی تۆماردەكرد و گۆرانی دەوت و قسەی دەكرد، دواتر لە ڕێی ڤیدیۆ كاڵی ڤایبەرەوە سڵاوی تۆمار دەكرد و دەینارد بۆ پورێكی لە ئەمەریكا و بەردەوام لە ڤیدیۆكاندا باسی نەبوونی كارەبا و موچە و ئاوی دەكرد، ڕۆژێك كە سەیری فیلم كارتۆنی كردووە كارەبا بڕاوە و زۆر گریاوە، هه‌ر بۆیه بە خوشكە گەورەكەی ( ئانا ) ی ووتووە با ڤیدیۆیەك تۆمار بكەین و لە فەیسبوكی دایكمان بڵاوی بكەینەوە بەڵكو كارەبا چاك بكەن، منیش سەرەتا كەمێك نارازیبووم دواتر خۆی زۆر پێداگری دەكرد كە دەبێت ڤیدیۆ بڵاوبكاتەوە پاشان چەند ڤیدیۆیەكمان بۆ تۆماركرد لە ئەكاونتەكەی خۆم بڵاومكردەوە پاشان پەیجێكمان بۆ كردەوە”
نه‌ریمان سابیر له باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی كه زۆر جار له‌و كچه ده‌كرێت كه ئایا ئه‌و قسانه‌ی ده‌یانكات هی خۆیه‌تی یاخود بۆی داده‌نرێت، ئه‌و گوتی”سەرەتا خۆی هەندێك قسە و گلەیی هەبوو ، پاشان بۆ بەردەوامبوون من و دایك و خوشكێكی بیرۆكە و قسەكانی بۆ دادەڕێژن و تۆماریدەكەین، نما ژیانێكی زۆر ئاسایی منداڵانەی خۆی هەیە و كاتەكانی دابەشكردووە و هەندێك شەو بە بێی تاقەتی خۆی لەبەردەم تەلەڤیزیۆنەكەی ماڵەوەدا بە مۆبایل ڤیدیۆكانی تۆمار دەكەین و هەر بە موبایلیش ڤیدیۆكانی مۆنتاژ دەكەین”