2daymagazine / نما لەسەر دەستگیرکردنی باوکی چی دەڵێت؟

نما نەریمان سابیردەڵێت، لەسەر سکاڵای رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، پۆلیس باوکی دەستبەسەرکردووە و ئێستا لە زینداندایە، داواش دەکات بەزووترین کات ئازابکرێت چونکە لەسەر وتنی راستی دەستگیرکراوە.
‎لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا نما باس لە دەستبەسەرکردنی دەکات و دەڵێت “تاوانی باوکم تەنیا راستی وتن و داکۆکیکردن لە مافەکانمانە و دەبێت بە زووترین کات ئازادبکرێت”.
‎ناوبراو دەشڵێت “ئەو رێکخراوەش با خەریکی شکاتکردن نەبێت و بچێت ئەو منداڵانە رزگار بکات کە لەسەر خۆڵ و خاشاک دەژین”.

https://2daymagazine.com/babet/2246